پەیامی بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا

مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر خودا پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محهمهدولمستهفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته."
مەسروور بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) بڵاو كردەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
"به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) بڵاو كردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا محەممەد (د.خ) لە موسڵمانان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی مەولوود:
"یادى له‌دایكبوونى پێشه‌واى مه‌زنى ئیسلام حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى جێگیر و پته‌وتر بكات.
له یه‌زدانى مه‌زن داواكارین ئه‌م یاده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ئاشتیخوازانه و مرۆڤپهروهرى و چاكه و ئامۆژگارى و رێنیشاندهریى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا ره‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر ئاراسته و رێنوێنیمان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عه‌لى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.